وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دوو وڵاتی ناوچەکە بەشداریی لە جەنگەکە دەکەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ درۆنێکیان خستووەتە خوارەوە و بەپێی شێوەی درۆنەکە، دوو وڵات لە ناوچەکەدا بەشداریی جەنگەکە دەکەن.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وێنەی درۆنێکی تێکشکاوی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، هێزە چەکدارەکانمان ئەم درۆنەیان لە شاری شیراز خستەخوارەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمە بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە بۆ تێوەگلان و هاوبەشیی هەندێک وڵاتی ناوچەکە لە دەستدرێژی و تاوانە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێویستە ئەو دوو وڵاتەی خاوەنی ئەم درۆنەن لە ناوچەکە، ڕوونکردنەوە بدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵیادی كوشتنی سولەیمانی.. ئێران و ئەمریكا كامیان دەستپێشخەرن بۆ جەنگ؟

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لەوەی، ئەمریكا بەنیازە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بە ئامانج بگرێت، لەبەرامبەریشدا وتەبێژی سوپای پاسداران بەدووری…
Total
0
Share