وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە وەرگرتنی پارە لە ڕێگەی ئی-پسوڵەوە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر بە ئی-پسوڵە پارەی کارەباتدا و شاشەی پشتڕاستکردنەوەت بینی، دڵنیابە پارەدانەکەت ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی کارەباوە وەرگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە ئەگەر پسوڵە کاغەزیت بۆ هاتەوە، پێویستناکات پارە بە کارمەندی وەزارەت بدەیت.