وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو لێدوانانەی سەرۆکی ئەمریکا بەتەواوەتی دوورن لەڕاستییەوە و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندییان نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تـ.ـاران بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ واشنتن لە گفتووگۆدا نییە و بەهیچ شێوەیەکیش داوای ئاگربەست و وەستانی جەنگیان نەکردووە و ئەوان خۆیان پێشنیاریی گفتوگۆیان لێکردوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا زانیاریی لەسەر ئۆپراسیۆنەکەیان شانبەشانی ئیسڕائیل دژ بە تـ.ـاران خستەڕوو و ڕاشیگەیاند، کە ئـ.ـێران داوای گفتوگۆی زیاتری کردووە.