“تا ئەمریکا و ئیسڕائیل خۆیان رادەستدەکەن، لە شەڕ بەردەوامدەبین”

وتەبێژی بارەگای فەرماندەیی خـ.ـاتـ.ـەم لـ.ـئـ.ـەنبیـ.ـا رایگەیاند، تا ئەوکاتەی ئەمریکا و ئیسڕائیل زەلیل دەکرێن و پەشیمان دەبنەوە و خۆیان رادەستدەکەن لە شەڕ بەردەوام دەبن.

ئـ.ـیبراهیم زولفـ.ـەقار، وتەبێژی بارەگای فەرماندەیی خـ.ـاتـ.ـەم لـ.ـئـ.ـەنبیـ.ـا  لە وتارێکدا رایگەیاند، بە دوژمنانیان رادەگەیەنن کە زانیارییەکانیان لەبارەی هێز و کەرەستەی سەربازیی ئـ.ـێران ناتەواون و  بێئاگان لە توانا بێئەندازە و ستراتیژییەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەرهەمهێنانی سەربازی ستراتیژی ئێمە لەو شوێنانەدا ئەنجام دەدرێت کە ئێوە نایزانن و هەرگیز ناتوانن پێیبگەن”.

جەختیشی لەوەکردووەتەوە، “ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت تاوەکو بە تەواوی ئەمریکا و ئیسڕائیل زەلیل دەکرێن و پەشیمان دەبنەوە و بە تەواوی خۆیان رادەستدەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share