مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کریستیانەکان بەشێکی ڕەسەن و سەرەکیی کوردستانن

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ-وە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، كریستیانەكان بەشێكی ڕەسەن و سەرەكین لە كوردستان.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی بابلی – ئاشوری ئەكیتۆ-وە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كریستیان و كلدان و سریان و ئاشوری دەكەین و هیوادارین ئەم بۆنە و جەژنەیان بە خۆشی و شادی بکەنەوە.

كریستیانەكان بەشێكی ڕەسەن و سەرەكین لە كوردستان و مێژوویەكی هاوبەشی پێكەوەییان لەگەڵ پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی تردا هەیە و بەوپەڕی ئاسودەیی و ئازادانە ڕێوڕەسم و جەژنەكانیان كردۆتەوە.

هیوادارین جەژنی ئەكیتۆ-ی ئەمساڵ ببێتە مایەی گەڕانەوەی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ ناوچەكە و هەرچی زووە ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی ڕووی تێكردووین بڕەوێتەوە و شاد و بەختەوەر بن.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share