قوباد تاڵەبانی: لەمەودوا هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجەکانمان دەستەبەردەبێت

جێگری سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە کار دەکەین بۆ دروستکردنی ئەم هەماهەنگیی نێوان زانکۆ و پەیمانگاکان و بازاڕی کار، وتیشی، لەمەودوا هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجەکانمان دەستەبەردەبێت. 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، یەکێک لە کێشە گەورەکان لە هەرێمی کوردستان نەبوونی هەماهەنگییە لەنێوان زانکۆ و پەیمانگاکان و بازاڕی کاردا. کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکان و خاوەنکارەکانی کەرتی تایبەت بە ئاسانی هێزی کاری شارەزای ناوخۆییان دەست ناکەوێت و ناچارن پشت بەهێزی کاری بیانی ببەستن، لە هەمان کاتیشدا گەنجان و خوێندکارەکانیشمان هەمیشە نیگەرانن کە لە دوای تەواوکردنی خوێندن هەلی کاریان دەست نەکەوێت.

هاوکات ڕاشیگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە کار دەکەین بۆ دروستکردنی ئەم هەماهەنگییە و ئەمڕۆ زانکۆکان و پەیمانگاکان و نوێنەرانی کۆمپانیاکان لەسەر نەخشەڕێگەیەک ڕێککەوتن کە لەمەودوا زانکۆ و پەیمانگاکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ کەرتی تایبەت، هێزی کاری شارەزا و ڕاهێنراو بۆ کەرتی تایبەت ئامادەدەکەن و بەمەش هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجەکانمان دەستەبەردەبێت و کۆمپانیاکانیش ناچارنابن پشت بە هێزی کاری بیانی ببەستن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share