کەشناسێک: ئێوارەی ئەمڕۆ تەرزە و بارانی بەخوڕ دەبارێت

شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوامدەبێت و سبەینێ لە هەندێک لە ناوچەکان کەشوهەوا ئاساییدەبێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ تا کاتەکانی شەو، لە سەرجەم ناوچەکان ناوبەناو ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکە و تاوەبارانی بەخوڕ دەبێت، لە هەندێک شوێنیشدا تەرزە دەبارێت.

وتیشی، سبەی سێشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت و لە ئەنجامی بەردەوامی ناجێگیریی لاواز لە بەرگەهەوای ناوچەکەدا، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک، هەولێر، ئیدارەی سۆران و ڕاپەرین ئەگەری دروستبوونی کەڵەکەهەور، چالاکبوونی بروسکە و تاوەبارانی مامناوەند دەبێت، بەگشتی سبەی لە هەموو شوێنەکان باران نابارێت، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک، ئیدارەی گەرمیان، سەنتەری پارێزگای هەولێر کەشوهەوا جێگیردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
Total
0
Share