بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز، نزیكەی 10 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئامارێک لە ماوەی ڕۆژانی پشووی هەردوو جەژنەکە، نۆ هەزار و 793 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاریان کردووە، هەروەها هەزار و 783 کەس سەردانی داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار، 687 نەشتەرگەریی فریاكەوتن و جۆراوجۆر، هەروەا 35 قەستەرە ئەنجام دراوە، لەگەڵیشیدا، 96 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ و 58 برینداری جۆراوجۆر چارەسەركراون.