وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەدەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆدەبنەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەدەن.
ڕۆژی هەینیی ڕابردوو هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە، بەڵام شەوی ڕابردوو بەهۆی ئاڵۆزیی دۆخەکەوە بڕیاردرا ئەمڕۆ لە ناوەندەکانی خوێندن پشوو بێت.