سودانی: ئیدانەی بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکەم

سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیدانەی بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵی ناوبراو لە پارێزگای دهۆک.

سودانی ئەم هێرشەی بە “بەئامانجگرتنێکی غەدرکارانە” وەسف کرد و جەختی لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی کردەوە.

لە پەیوەندییەکەدا، سودانی بڕیاریدا بە پێکهێنانی تیمێکی ئەمنی و تەکنیکیی هاوبەش لەنێوان دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕەهەندەکانی ڕووداوەکە و دەستنیشانکردنی تـ.ـاوانباران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share