کەناڵی NBCی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەندامانی ئیدارەکەی ترەمپ ڕەتیدەکەنەوە کە پاشەکشە بکەن لە بیرۆکەی کۆنتڕۆڵکردنی دوورگەی خارگ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەکەی ترەمپ پێیانوایە کۆنتڕۆڵکردنی دوورگەی خارگ لێدانێکی کوشندە دەبێت بۆ سیستمی ئێستای دەسەڵاتی ئـ.ـێران.
ڕوونیشیکردەوە، بیرۆکەی ئیدارەکەی ترەمپ بەوشێوەیە کە لەبری داگیرکردنی دوورگەکە، ڕێگە بە ئـ.ـێران نەدرێت بچنە ناو دوورگەکەوە.