عەباس عەراقچی ڕایدەگەیەنێت، شکستمان بە دوو وڵات هێنا کە خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتۆمین.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، ئەمریکا شکستیهێنا لە گەیشتن بە ئامانجەکانی، لەناویشیاندا گەیشتن بە سەرکەوتنێکی خێرا و گۆڕینی سیستمی سیاسیی وڵاتەکەمان.
وتیشی، هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکادا لە ئارادا نییە، ئەم جەنگە خاڵێکی زێڕێنە لە مێژووی وڵاتەکەمان، چونکە ڕێگریمان لە دوو هێز کرد بگەنە ئامانجەکانیان کە خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتۆمین.
ڕوونیشیکردەوە، هیچ دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا نییە، تەنیا بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لەو ناوچانەدا دەکەینە ئامانج کە لە ڕێگەیانەوە هێرشمان دەکرێتەسەر.