هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی دۆخی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەین کە ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی ئەگەری ڕوودانی لێزمەبارینی چڕ و بەخوڕ و تەرزە لە هەندێک جێگە، هەروەها ڕوودانی هەورەبروسکە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی باران لە چەندین شوێنی دیکە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، باشترە لەو چەند ڕۆژەدا، شۆفێران خۆیان بەدووربگرن لە شۆفێریکردن لە ڕێگەوبانەکانی دەرەوەی شارەکان و ناوەوەی شارەکان، هەروەها ڕوو نەکەنە ناوچە شاخاوییەکان و سەیرانگاکان.