نێچیرڤان بارزانی لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی سۆران: ئێران دانی بەوەدا ناوە کە هەڵەیەک کراوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی دەڤەری سۆران ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیمان بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کردووە و دان بەوەدا دەنێن کە هەڵەیەک کراوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پەیوەندیمان بە ئێرانەوە کردووە و ئەوان دان بەوەدا دەنێن کە هەڵەیەک کراوە، بەڵێنیان داوە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن و پەیامی سەرخۆشیشیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

وتیشی، چاوەڕێین بزانین وەڵامی ئێران چی دەبێت بۆ ئەو هێرشە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، “ئێمە وەک هەرێمی کوردستان، فاکتەری ئارامی و سەقامگیریین و دووپاتمانکردووەتەوە کە هەرگیز سەرچاوەی هەڕەشە نیین بۆ هیچ لە وڵاتانی دراوسێ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین تاوەکو هێزەکانی دژەتیرۆر فراوانتر و بەهێزتر بکرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین تاوەکو هێزەکانی دژەتیرۆر فراوانتر و بەهێزتر بکرێت تاوەکو…
Total
0
Share