بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڕیاری نوێ دەدرێت.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕایگەیاند، پێشتر بەهۆی ئەو بارودۆخەی ناوچەکەی تێکەوتووە، لە یەکی ئازار تاوەکو 29ی ئازار بڕیاردرا پرۆسەی خوێندن ڕابگیرێت.
وتیشی، لە 28ی ئازار وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری نوێ دەدەن بە کردنەوەی دەوام بێت یان درێژکردنەوەی پشووەکان ئەوەش بەگوێرەی گونجاویی بارودۆخەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سەلامەتیی گیانی خوێندکار، مامۆستا و مامۆستا و فەرمانبەران لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە”.