وەزارەتی نەوتی عێراق: دەرهێنان و بەرهەمهێنان بەردەوامە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، دەرهێنان و بەرهەمهێةان بەپێی ئەو ڕێژەیەی بۆ حاڵەتی فریاگوزاریی پەسەندکراوە، بەردەوامە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕێژەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان و غازی شل، پێویستییەکانی ناوخ پڕدەکاتەوە. دڵنیاییدا بە هاوڵاتییان، دابەشکردنی غاز و نەوت لە خاڵەکانی دابەشکردن، بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ڕێژەی بەرهەمهێنانی بەنزین لە پاڵاوگەکانی عێراق گەیشتووەتە 32 هەزار و 474 مەتر سێجا، لەکاتێکدا ڕێژەی بەکارهێنانی ڕۆژانە 29 هەزار و 79 مەتر سێجایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بازرگانیی عێراق: پاڵپشتی هەناردەی عێراقی دەکەین و دەمانەوێت قەبارەکەی زیادبکەین

وەزیری بازرگانیی عێراق دووپاتیکردەوە، دەیانەوێت لە رێگەی کۆنترۆڵەوە پشتگیریی تەواو لە هەناردەی عێراقی بکەن و قەبارەی هەناردەکردن زیادبکەن،…
Total
0
Share