موجتەبا خامنەیی: ئێمە زۆر لەوە بەهێزترین کە دوژمن بیری لێدەکاتەوە

ڕێبەری باڵای ئێران، نوێترین پەیامی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئێمە زۆر لەوە بەهێزترین کە دوژمن بیری لێدەکاتەوە.

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوژمن پێیوابوو گەل بە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ سیستمی ئیسلامی لە ئێران دەڕووخێنن، پێیانوابوو، ئەگەر سەرکردەکانی ئێران نەمان، ئەوا خەونی دابەشکردنی وڵات بەدیدەهێنن.

ئەوەش هاتووە، “سوپاسی سەرۆک و بەرپرسە بوێرەکان دەکەم کە هەمیشە لەناو خەڵکدان و لەگەڵیاندا وەستاون، ئەمەش یەکڕیزیی ئێمە بەهێزتر دەکات”.

خامنەیی دەشڵێت، یەکێک لە تاکتیکەکانی دوژمن، هێرشە میدیاییەکانیەتی کە دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە یەکڕیزیی نەتەوەیی تێکبدات، ئامۆژگاریی سەرجەم میدیاکان دەکەم، خۆیان لە گرنگیدان بە خاڵە لاوازەکان بەدووربگرن.

لەبارەی وڵاتانی دراوسێوە، ڕێبەری ئێران ڕایگەیاندووە، “ئێمە وڵاتانی چواردەورمان بە نزیکترین دراوسێی خۆمان دەزانین، هاوبەشیی زۆریشمان هەیە. ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر تورکیا و عومان، کە پەیوەندیمان لەگەڵیان زۆر باشە، نە لەلایەن ئێران و نە بەرەی مقاوەمەوە ئەنجامدراون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوژمن پێیوابوو بە شەهیدبوونی ئیمام خامنەیی، گەلەکەمان دەستبەرداری خەبات دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران ئەپڵیكەیشنێكی ناوخۆیی بۆ خۆشەویستی و هاوسەرگیری دروستكرد

ئێران ئەپڵیكەیشنێكی ناوخۆیی بۆ ئامێرە زیرەكەكان بەرهەمهێنا، مەبەست لێی دروستكردنی پەیوەندیی خۆشەویستی و هاندانی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیرییە. ئاژانسی…
Total
0
Share