بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق سێ کەس کوژران

 

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەیەک تەقینەوە دیمەشقی هەژاندووە، لەئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی سیستمی دژە مووشەکیی سوریا بەرامبەر بۆردوومانی ئیسرائیل بۆسەر پێگە سەربازییەکانی نزیک پایتەخت.

ڕوانگەی سوری ئاشکرایکردووە، بۆردوومانەکانی ئیسرائیل پێگەکانی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێرانی لە نزیک دیمەشق کردووەتە ئامانج، بەهۆی بۆردوومانەکەوە سێ ئەفسەری سیستمی دژە ئاسمانیی سوریا کوژراون و چواری دیکە برینداربوون.

بۆردوومانەکە لە کاتژمێر 23:00ی شەوی ڕابردوو ئەنجامدراوە و جگە لە پێگە سەربازییەکانی دەوروبەری دیمەشق، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقیشی کردووەتە ئامانج.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی فەڵەستین پەیوەندیی بە سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئیسرائیلەوە كرد

سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئیسرائیل ئەنجامدا. نوسینگەی مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین بڵاویكردەوە، عەباس…
زیاتر ببینە

ئێران مانۆڕی سەربازیی بەناوی پەیامبەری ئیسلامەوە دەکات و ئیسرائیل دەڵێت: ئامادەین

بڕیارە ئێران لە ئەمڕۆوە ئامادەکارییەکان بۆ مانۆڕێکی سەربازی بەناوی پەیامبەری ئیسلامەوە دەستپێبکات و ئیسرائیلیش دەڵێت ئامادەیە بۆ ئەگەری…
Total
0
Share