سوپای ئێران: وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل و کەناڵی 13ـمان کردە ئامانج

سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ئۆرشەلیم هێرشمانکردە سەر وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل و کەناڵی 13ـشمان لە تەلئەبیب کردە ئامانج.

سوپای ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە 64ـهەمین شەپۆلی هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل و بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن، پاڵاوگەکانی حەیفا و ڕیشۆن لیچیۆنیان کردە ئامانج.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هێرشەکاندا، مووشەکی قەدر، عیماد، خەیبەرشکێن، خوڕەمشەهرمان بەکارهێنا.

دەشڵێت، هاوکات بە مووشەکی مەودای مامناوەند، کەشتیی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکامان کردە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاری گشتیی ئەنقەرە لەسەر كاریكاتێرەكەی ئەردۆغان لێكۆڵینەوەی یاسایی دەستپێكرد

بەهۆی ئەوەی كاریكارتێری لەسەر ئەردۆغان بڵاوكردەوە، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، دۆسییەی لێکۆڵینەوەی لەسەر گۆڤاری شارلی ئەبدۆ کردەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share