دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 16 هێرشی درۆنی و مووشەکیی کراوەتەسەر سلێمانی و کۆیە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە (17ـی ئازاری 2026) 3 هێرشی درۆنی و 2 هێرشی مـ.ـووشەکی کراوتە سەر شاری سلێمانی و بارەگای هێزەکانی 70ـی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا دوو پێشمەرگە بە سووکی بـ.ـرینداربوون و زۆربەی هێرشەکان لە ئاسمان تێکشکێندراون.

هاوکات هەر هەمان ڕۆژ، دوو هێرشی درۆنی لە کاتژمێر 3:50 خولەک کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە شارۆچکەی کۆیە، لە ئەنجامدا دوو کارمەندی ئاگرکوژێنەوەی خەلیفان لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و فەرمانەکانیاندا، بە سووکی برینداربوون.

هەروەها دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئاماری هێرشەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە (18ـی ئازاری 2026) ئاشکراکرد، بەگوێرەی دەزگاکە، ئەمڕۆ دوو جار بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای هێزەکانی 70 لە شاری سلێمانی.

هەروەها هێرشێكی درۆنی دیکە لە کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیان کراوەتەسەر سەنتەری شارۆچکەی کۆیە. لە پاش کاتژمێر 01:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆشەوە، 6 هێرشی درۆنیی دیکە کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە، کەمپی پەنابەران.

دەزگای ئاسایش ئاماژە بەوەشدەدات، لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا، هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە و زۆربەی هێرشەکان لە ئاسمان تێکشكێندراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە: خاکی هەرێم بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بەکارنەهێنرێت

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە ڕایگەیاند، “خاکی هەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە…
Total
0
Share