قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: ژمارەیەک بڵندگۆ دەستیبەسەرداگیرا کە هاوڵاتییانی بێزارکردبوو

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لیژنەکانیان بەردەوامن لە گەڕان و بەسەرکردنەوەی بازاڕ، فرۆشگا و شوێنە گشتییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ناوبازاڕی چەمچەماڵیان بەسەرکردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەوبەسەرکردنەوەیەدا دەستبەسەر ژمارەیەک بڵندگۆدا گیرا کە بووەتەهۆی بێزاریی هاوڵاتییان و دروستکردنی ژاوەژاو لەبازاڕدا، لێپرسینەوە لەخاوەنی ئەو شوێنانە دەکرێت کە سەرپێچیی بڕیارەکانی لیژنەیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share