ئامانج ڕەحیم: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیەکی بەهێزە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە.

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی کەرکوک هاوشان لەگەڵ نەوتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان – جەیهان.

وتیشی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بڕیارێکی تەشریعی، حکومەتی فیدراڵیی بە یاسا پابەندکردووە بە بەردەوامیی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان؛ بەپێی ئەم بڕیارە، دەبێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکەی عێراق، مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و شایستەکانیان بۆ خەرجبکرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەم ڕێککەوتنە، متمانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد پتەوتر دەکات و دەبێتە بنچینەیەکی بەهێز بۆ دابینکردنی بەشێکی گرنگی داهات و لە ئەنجامدا، پاڵپشتیی بەردەوامیی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچيرڤان بارزانى: هەموو لایەنە سیاسییەکان لە هەرێم پێویستە پێکەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی رێككه‌وتننامه‌ى (11)ى ئازارى 1970وە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، با له‌ هه‌رێمى…
Total
0
Share