بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ناحیەی باوەنوور، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان، کەسێک برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما لەناو ناحیەی باوەنوور، بە ئاراستەی سلێمانی ڕۆیشتووە، لەگەڵ تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی کە لە جووڵەدا نەبووە، پێکیانداداوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، لە ڕووداوەکەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما لەدایکبووی ساڵی 1981 برینداربوو، پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری کرا لە ناحیەی باوەنوور.
دەشڵێت، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕوودانی.