پاپا سورە لەسەر سەردانكردنی عێراق

پاپا فڕەنسیس، پاپای ڤاتیكان

پاپا فرەنسیس دەڵێت، سورە لەسەر سەردانكردنی عێراق لە سەرەتای ئازاری داهاتوو، تەنانەت ئەگەر بە “فڕۆكەیەكی ئاسایی”یش بێت.

پاپا فڕەنسیس، پاپای ڤاتیكان لەمیانەی لێدوانێكیدا بۆ میدیایەكی كاسۆلیكی ئەمریكی وتی، “عێراقییەكان پاپا لە وڵاتەكەیان دەبینن”.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە تەنانەت ئەگەر ڕێوشوێنەكانی دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی عێراقییەكان ناچاربكات لەڕێی شاشەكانی تەلەفزیۆنەوە بیبینن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەكرد كە پێدەچێت ڕای خۆی بگۆڕێت ئەگەر شەپۆلێكی نوێی كۆڤید-19 لە عێراق ڕوبدات.

پاپا كە بەردەوام فڕۆكەیەكی بۆ گەشتەكانی بەكرێدەگرێت ئامادەیی خۆی نیشاندا بەوەی گەشتەكەی بە فڕۆكەی نەفەرهەڵگری ئاسایی ئەنجام بدات ئەگەر دۆخەكە پێویست بكات.

لە سەرەتاكانی كانونی یەكەمی ڕابردوو پاپا ئاشكرایكرد كە لە ماوەی نێوان 5 بۆ 8ی ئازاری ئەمساڵ سەردانی عێراق دەكات، ئەمەش دەبێتە یەكەم سەردانی بۆ دەرەوە لەوكاتەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا دەركەوتووە، هەروەك یەكەم سەردانیشی دەبێت بۆ عێراق.

پێشتر یوحەنا پۆلسی دووەم، پاپای پێشووی ڤاتیكان نیازی خۆی بۆ سەردانكردنی عێراق لە كانونی یەكەمی 1999 نیشاندا، بەڵام پاش وتوێژەكان لەگەڵ سەدام حسێن، سەرۆكی ئەوكاتی عێراق سەردانەكە ئەنجام نەدرا.

پاپای ئێستا دوپاتیكردەوە نایەوێت بۆ جاری دووەم گەلی عێراق بێئومێد بكات.

پێشتر ئاشكراكرا كە لەمیانەی سەردانەكەیدا پاپا لە نەجەف چاوی بە عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكان لە عێراق دەكەوێت.

لە بەغدادیش سروتێكی ئاینی لە كڵێسای سەیدە نەجات ئەنجامدەدات، ئەو كڵێسایەی ساڵی 2010 ڕوبەڕووی پەلامارێك بووەوە و بەهۆیەوە دەیان نوێژخوێن كوژران.

هەروەك سەردانی موسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری دەكات كە لە ساڵی 2014دا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستی بەسەرداگیرا، جگە لە سەردانكردنی هەولێر و ئەنجامدانی سروتێكی ئاینی لەوێش.

دیارترین چالاكی پاپا-ش ئەنجامدانی نوێژێكی هاوبەشی نێوان ئاینەكان دەبێت لە ئور لە باشوور، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق، لە كەسە دیارەكانی شیعە، سونە، ئێزدی و سائیبەكان.

س: فڕانس پرێس

بابەتی پێشتر

دوای سێ ساڵ لە ڕوخاندنی سایلۆی سلێمانی بۆچی هێشتا شوێنەکەی بە چۆڵی ماوەتەوە؟

بابەتی دواتر

ئیسرائیل: ئێران شەش مانگی دیکە دەبێتە خاوەنی کەرەستەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرز بە مووچەخۆر دەدرێت

بانكی رافیدەینی حكومی رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە پێدانی قەرزێكی نوێ بە خانەنشینانی سەربازی و شارستانی كە دەتوانن تا 25…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە واشنتن لەگەڵ رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ خاتوو ئەلیزابێس ریچارد، رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی…
Total
0
Share