کەشناسی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت لە ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ.
ئاماژە بەوەشدەکات، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان پەڵەهەور و ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بە (1 – 2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە.