وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵوێستێكی سیاسی و حزبییە.

وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستێكی سیاسی و حزبییە، هەوڵدەدەین بە زووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی كەركوك – جەیهان دەستپێبکەینەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئومێدەوارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كارەكان تەواوبكرێن و نەوتی كەركوك هەناردەبكرێت، ئەگەر نەوتی بەرهەمهێنراو زیادبكرێت ڕێژەی هەناردەكردن دەگاتە 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەش دەڵێت، “داوا لە حكومەتی هەرێمی کوردستان دەكەین بە هەڵوێستی خۆیدا بچێتەوە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕای لایەنەكان لەبارەی دەستوور و هەڵبژاردن وەردەگرێت

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان، پرسی دەستوور، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و یاسای هەڵبژاردنی تاوتوێكرد،…
Total
0
Share