شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو دەکاتە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە جیاجیاکانی سنووری هەولێر و دهۆک، هەوری ناوخۆیی دروستدەبێت، پاشان باراندەبارێت، لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکە.
وتیشی، ڕۆژی چوارشەممە، لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان زیاتر ساماڵ دەبێت، کەشوهەوا بەهاریی و گەرم دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە، لە ڕۆژی پێنجشەممە بەدواوە، کاریگەریی سەرەتایی شەپۆلی نوێی بارانبارین ڕوودەکاتە ناوچەکانمان.