ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ماددەی چواری دەستووردا ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوو زمانی «عەرەبی و کوردی» زمانی ڕەسمیین لە عێراقدا، لە بەشی دووەمی ماددەکەدا باس لە دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕەسمیی «الوقائع» بە هەردوو زمان کراوە، بۆ کاراکردنەوەی ماددەکە نزیکەی 100 واژووم کۆکردەوە.
وتیشی، بۆ هەموان گرنگە کە چەندە خاڵی ناکۆکمان لە سیاسەتی حوکمڕانیدا هەبێت، بەڵام لە خاڵی «زمان، خاک و نیشتمانەکەماندا» هاوبەش بین.
ئاماژەی بەوەشکرد، “جێی خۆیەتی سوپاسی هەڵوێستی بەرزی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرجەم خوشک و برایانمان لە فراکسیۆنەکوردییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە بکەم، کە هاوهەڵوێست بوون بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە”.