ئیمانوێل ماکرۆن ڕایدەگەیەنێت، بە پـ.ـزیشکیانم ڕاگەیاند ئێمە تەنیا بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانمان لە ناوچەکەداین.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی X نووسیویەتی، بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ مەسعود پـ.ـزیشکیان، سەرۆککۆماری ئـ.ـێران کرد و داواملێکرد هەرچی زووە ئەو هێرشە ناڕەوایانە بوەستێنن کە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ئەنجامیدەدەن.
وتیشی، بە بەڕێز پـ.ـزیشکیانم ڕاگەیاند کە فەڕەنسا لە چوارچێوەی بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانی کار و ئەرکەکانی لە ناوچەکەدا ڕادەپەڕێنێت، هێرشکردنە سەر هێزەکانمان لە ناوچەکەدا، بە هیچ شێوەیەک پەسەندکراو نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داواملێکرد هەرچی زووە گەرووی هورمز بکرێتەوە و ڕێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بدرێت بە گەرووەکەدا.