ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ بەشی سێیەمی نەوتی سپیی ماڵان بەسەر خێزانە کەرکوکییەکاندا دابەشدەکرێت.
د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، وەکو بەڵێنم پێدابوون تا کۆتایی بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە بکەم، سبەینێ بەشی سێیەمی نەوتی سپیی ماڵان بەسەر خێزانە کەرکوکییەکاندا دابەشدەکرێت.
ڕاشیگەیاند، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئێمە سەرجەم ڕاستییەکانمان خستەڕوو کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان قسەمکرد، ئەو پێداویستییەی کە هەبوو، لە بڕی لیتری نەوتی سپی لە بەغداد و سەماوەوە پڕکراوەتەوە و سەرجەم خێزانە کەرکوکییەکان لە سبەینێوە دەتوانن سوودمەندی بەشەنەوتی سپیی ماڵان بن.