وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشمان نەکردووەتە سەر بارەگای حەشدی شەعبی

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، بەشداریی هیچ هێرشێکیان بۆسەر بارەگاکەی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین نەکردووە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە چەند کەناڵ و پەیجێکی ڕاگەیاندندا، هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە کە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان هەبووە لە هێرشکردنە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوی ئەم دەنگۆ و هەواڵانە بەتوندی ڕەتدەکەینەوە؛ ڕایدەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگە بە هیچ شێوەیەک بەشێک نییە لەو گرژی و ململانێ سەربازییانەی لە ناوچەکەدا هەن، پێشمەرگە بەشداریی هیچ جۆرە کردەیەکی سەربازیی دژ بە هیچ لایەنێک نەکردووە.

ڕاشیگەیاند، ئەرکی سەرەکیی هێزەکانمان، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە و پابەندین بە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ هێزە ئەمنییە عێراقییەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share