شارەزایەکی کەشناسی: یەکەم ڕۆژی جەژن باران دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینیدەکات، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ناوبەناو باران ببارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، کە پێشبینیدەکرێت 20ـی 3ـی 2026 بێت، ناوبەناو باران دەبارێت، هەندێک کات و لە هەندێک ناوچە، بارانی بەلێزمە دەبارێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکە و مەترسیی ڕوودانی لافاوی کاتیی هەیە.

ئاماژە بەوەشدەکات، بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان و بەگشتی، ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، ناوبەناو لە ناوچە جیاوازەکان باران دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share