حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو گرووپانە دابنێت کە هێرشدەکەنە سەر هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو هێز، گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندترین شێوە، هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان شەرمەزار دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیەی کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەڵەتی و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

ڕاشیگەیاند، “پێویستە حکومەتی فیدراڵ، بەرپرسیاریەتیی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنوورێک بۆ ئەو هێز، گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی و لە ئەنجامی پەلامار و هێرشە ناڕەواکانیان، دەیان کەس بوونەتە قوربانی و زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی کەوتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share