پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین: سبەینێ قەدەغەی ڕاوەماسی دەستپێدەکات

پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، سبەینێ قەدەغەی ڕاوەماسی دەستپێدەکات و تاوەکو مانگی حوزەیران بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، لە ڕۆژی 15ی ئازاری 2026 تاوەکو 15ی حوزەیرانی  2026، وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی لە هەرێمی کوردستان – عێراق دەستپێدەکات .

دەشڵێت، بڕیارەکه هەموو جۆرەکانی ڕاوی ماسی دەگرێتەوه و لە پێناو پاراستنی سامانی ماسییە لە هەرێمی کوردستان .

باس لەوەشدەکات، مەفرەزە و تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان ئامادەکارییان کردووە بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەسەر زێی بچووک و دەریاچەی دوکان لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، داوا لە هاوڵاتییان و ڕاوچییەکان دەکەین هەر کەلوپەلێک کە پەیوەندی بە ڕاوکردنی ماسیی هەیە دووری بخەنەوە لە دەریاچەکان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەش دەڵێت، ڕاوکردن بە(کارەبا-ماددە ژەهـ.ـراوییەکان-ماددە تـ.ـەقەمەنییەکان-تۆڕی کون ورد….هتد) بەهەموو شێوەیەک لە هەموو کاتێک قەدەغەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share