هاتوچۆی سلێمانی: چەند شەقامێک لە سلێمانی بەربەستدەکرێن

بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵەغی لەناو شاری سلێمانیدا، چەند شەقامێک بەربەستدەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو قەرەباڵغییە زۆرەی لە ئێستادا بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان، لە سەنتەری شار و ناوبازاڕ دروستبووە، بەتایبەتی لە شەقامەکانی (پیرەمێرد، گۆڕەپانی سەرا، مەولەوی، کاک ئەحمەدی شێخ)، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، کە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، بە ئۆتۆمبێل سەردانی ناو سەنتەری شار نەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا شەقامەکانی مەولەوی و کاک ئەحمەدی شێخ، لە کاتە پێویستەکاندا بەربەستدەکرێن ئەمەش لەپێناو  کەمکردنەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵەغی، هەروەها کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیروان محەمەد: پرۆژەی رووناکی خواستی بەکارهێنانی کارەبای کەمکردووەتەوە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، خواست لەسەر کارەبا بەڕێژەی 25% كەمیكردووە. سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، رایگەیاند،…
Total
0
Share