شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداریی دەدات

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداریی بە هاوڵاتییانی چەند ناوچەیەک دەدات سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە، لە ناوچەکانی سنووری قەزای مەخمور، بەردەڕەش، ئاکرێ، کۆیە، سەنتەری پارێزگای موسڵ و هەولێر، لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو، کە کاتی گەشەکردنی هەورە سوپەرسێڵەکانە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە نەخشەکان هەیە، هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە پێویستە زۆر زیاتر لە هەموو ناوچەکانی دیکە ئاگاداربن، چونکە ئەگەری بارانبارینی بەلێزمە و تەرزەی زۆر بەهێز هەیە، هەروەها مەترسیی دروستبوونی لافاوی گەورە لە ئارادایە.

ڕوونیشیکردەوە، سبەینێ ئەگەر ڕوودانی هەموو بارودۆخێکی نەخوازراو لە ئارادایە، نابێت هاوڵاتییان بە بینینی ئاسمانی ساماڵ وابزانن کە دۆخی کەشوهەوا ئارامە، ئەوەی سبەینێ ڕوودەدات حاڵەتێکی زۆر ناجێگیری کەشوهەوایە، ڕەنگە زۆرترین بڕی باران لە کاتژمێرێکدا ببارێت و دواتر دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی سبەینێ کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکان ناجێگیردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”بەنووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی بۆمان هاتبوو چارەسەرمان…
Total
0
Share