د. ئەحمەد کەرکوکی، ڕایگەیاند، زۆرجار پارەت نەبێت ناچیتە بەهەشتەوە.
د. ئەحمەد کەرکوکی، مامۆستای ئایینی و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە وتاری ئەمڕۆ هەینیدا لە مزگەوتی شۆراو، ڕایگەیاند، زۆرجار پارەت نەبێت ناچیتە بەهەشتەوە، چونکە بە پارە دەتوانیت چاکە بکەیت، زەکات بدەیت، منداڵ بە باشی بەخێوبکەیت.
دەشڵێت، ئەوەی پێتدەڵێت پارە چڵکی دەستە ڕاست ناکات، بەڵکو بە ناڕاستەوخۆ دەیەوێت کارنەکەیت و بەرپرسیارێتیی خۆت و ژیانت هەڵنەگریت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەژاری بۆچی هەیە؟ لەبەرئەوەی دەوڵەمەندەکانمان زەکات نادەن، ئەوەی کە خودا دایناوە بۆمان ئێمە تێکمان داوە، دەبێت بە بایەخەوە سەیری دونیا بکەین لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەندە خەمی لێنەخۆین، بەدەستهێنانی پارە تەنیا ئامڕازێکە بۆ ئەوەی ژیانت خۆشتر بێت ئەگەر وانەبوو ئەوا تۆ تەنیا پارەت هەیە هیچی دیکەت نییە.