سوپای ئەمریکا: چوار سەربازمان لە عێراق گیانیان لەدەستدا

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا: لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سوتەمەنیهەڵگری جۆری KC-135ـی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای عێراق، لە کۆی 6 ئەندامی تاقمی فڕۆکەوانی، چواریان گـ.ـیانیان لەدەستداوە.

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە ئاسمانی عێراق، چوار ئەندامی دەستەی فڕۆکەوانیی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە دەورووبەری کاتژمێر 09:00ـی شەو (بەکاتی عێراق)ی 12ـی ئازار، فڕۆکەیەکی سوتەمەنیهەڵگری جۆری KC-135ـی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتەخوارەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆی شەش ئەندامی دەستەی فڕۆکەوانی، 4 ئەندامیان گیانیان لەدەستداوە.

فەرماندەییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەهۆی ”تەقەی دووژمن” نەبووە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هانی بەغداد دەدەین بە خێرایی بۆ دابینكردنی وزە، واز لە تاران بهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێداچوونەوە بە تەواوی لێخۆشبوون لە سزاكانی پەیوەست بەو وڵاتانە دەكات كە سەرچاوەی…
Total
0
Share