بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (ئەسنێنسۆرد) لەگەڵ پیێرس مۆرگان، ڕۆژنامەنووسی دیار و بەناوبانگی بەریتانی، باسی لە دوایین پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکانی ئێستای ناوچەکە کرد.
بەشێک لە گرنگترین وتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەمیانی بەرنامەکەدا:
– کارەساتێکی گەورەیە ئەگەر کورد ببێتە سەر ڕمەکە
– لە سەرۆک ترەمپدا، هەستم بە خەمخۆرییەکی ڕاستەقینە دەکرد
– سەرۆک ترەمپ بایەخ و گرنگیی بە گەلی کورد و عێراق دەدات
– گەلی فارس گەلێکی زۆر خوێندەوار و جوانن، نامانەوێت وڵاتەکەیان بەمشێوەیەی ئێستا، ئەم دۆخەیان بەسەربێت
– حکومەتی ئـ.ـێران تا ڕادەیەک بێهێزکراوە
– عێراق لەژێر فشارێکی زۆردایە
– هیچ نیشایەنەکی هەڵوەشانەوە یان نەمان لە دەسەڵاتی ئـ.ـێران بەدیناکرێت
– ئەوەی کۆتاجار بینیمان، هیچ چینێکی ناوەندی یان پیشەیی، لە ئـ.ـێران بەشداریی خۆپیشاندانەکانیان نەکرد
– ئـ.ـێرانییەکان گەلێکن، کە لە دابەشبوون یان جیابوونەوە دەترسن
– حزب و لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لەم دۆخەی ئێستا تێگەیشتوون
– بۆچوونم وایە کە سەرۆک ترەمپ لایەنگری جەنگ نییە
– سەرۆک ترەمپ سوپاسگوزامان بوو، کە لە شەڕی د.ا.عـ.ـش و شەڕی دژ بە ڕژێمی سـ.ـەدام هاوکاریان بووین
– هێشتا هێرش و بۆردومانەکان زۆرن و بەردەوامن
– ئامانجە سەرەتاییەکان، لە ڕووە سەربازییەکەوە بەدیهاتوون
– پرسی پڕچـ.ـەککردنی هێزە کوردییەکان لە کوردستانی عێراق، دوورە لە ڕاستییەوە
– لە ئـ.ـێران زۆربەی کوردەکان لە دەسەڵات و حکومەتدا بەشدارن