ناتانیاهۆ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی یەکەمین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا لە دوای دەستپێکردنی شـ.ـەڕ لەگەڵ ئێران، ڕایگەیاند، تەلئەبیب “دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستهێناوە کە هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگۆڕێت”.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشدا، ئیسرائیل کار بۆ نەهێشتنی “هەموو ئەو هەڕەشە و مەترسیانە دەکات کە لە ئـ.ـێرانەوە سەرچاوە دەگرن.”

ناوبراو دووپاتی کردەوە کە ئێران دوای نزیکەی دوو هەفتە لە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل وەک جاران نەماوە و ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی گورزی توندیان بەرکەوتووە.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی ڕۆژانە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا “بەڕاشکاوانە” قسەدەکات.

ئەو لە کۆتاییدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ڕێبەری نوێی باڵای ئێران ”ناتوانێ لەبەردەم خەڵکدا بە ئاشکرا دەربکەوێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share