ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت کە تێیدا، وەزارەتی پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، یەکەی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، مووچە وەردەگرن.
ئەوە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی مووچەی مانگی ئازار دابەشدەکرێت.