بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی شانەدەر – سپیلک ڕوویدا و دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری لێکدان، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیک ئاپ پۆر و ڤۆلکس ڤاگن گۆڵف لەسەر ڕێگەی شانەدەر – سپیلک، نزیک کارگەی هەنگوینی بارزان ڕوویدا و لەئەنجامدا پیک ئاپەکە وەرگەڕا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکە، دوو کەس برینداربوون.