سەعدی ئەحمەد پیرە، ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، پەیوەندیی نێوان یەکێتی و پارتی زۆرباشە و گفتوگۆکانی نێوانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن.
وتیشی، “بۆ ئەو شەڕەی لە ئادارایە ئەرک و کاری ئێمە ئەوەیە پارێزگاری لە هەرێمی کوردستان بکەین”.