کۆچەر تاهیر، نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، “بەشەغازی حکومیی لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە 8500 دینار زیاتر نابێت بفرۆشرێتە هاوڵاتییان.”
ئاماژەی بەوەشدا، “هەموو بریکارێکی غاز، کۆدێکی تایبەت بەخۆی هەیە لەلای قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەی دابەشكردنی غاز پارێزراوە، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە هەرکەس گرانفرۆشی بکات، دەدۆزرێتەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و سزا دەدرێت.”