فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایگەیاند، “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە سەر هاوڵاتییان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان کە بە تەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، شەوی ڕابردوو کونسوڵگەریی گشتیی ئیمارات کرایە ئامانج، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە”.
دەشڵێت، ئەمە لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو شەڕە و هەمیشە لایەنگری ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوە ژیان بووە لە ناوچەکە.
ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەی بگرێتە ئەستۆ و ڕێگری لەو دەستە و گروپە توندڕەو و لە یاسا دەرچووانەی ناوخۆی عێراق بکات کە بەبێ بیانوو بە بەردەوام هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن.