ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی مانگی شوباتی (خانەنشینیی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان) دابەشدەکرێت.

هەر بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ وەزارەتەکانی (کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، مووچە وەردەگرن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share