وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان لە سەروو هەموو شتێکەوەیە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی هەستیارە، پێویستە میدیا بیانی و ناوخۆییەکان پابەندبن بە ڕوماڵ نەکردنی شوێنی کەوتنی درۆن و مووشەکەکان، هەروەها تەنیا پشت بەو زانیارییانە ببەسترێت کە دەزگا ئەمنییەکان بڵاویدەکەنەوە.
وتیشی، دووپاتیدەکەینەوە، هەرێمی کوردستان بەشێک نابێت لەم جەنگە، پاراستنی هەرێمی کوردستان و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان لە سەروو هەموو شتێکەوەیە.