ئەمڕۆ ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردە کە لە رانیەوە دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر ئەو ساتەوەختە مێژووییەدا تێدەپەڕێت کە رانیە، یەکەم پریشکی راپەڕینی تێدا هەڵگیرسا و بووە هەوێنی ئازادی بۆ تەواوی شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان.
راپەڕین تەنیا رووداوێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو شۆڕشێک بوو دژی ساڵانێکی درێژ لە ئـ.ـەنفال، کـ.ـیمیاباران و چەوساندنەوە.
لەم رۆژەدا، خەڵکی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانەوە، شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەکان، مێژوویەکی نوێیان نووسییەوە و دامودەزگاکانی رژێمی بەعسیان لە خاکی پیرۆزی کوردستان راماڵی.