وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئاسمان و ئاوی ئێرانمان کۆنتڕۆڵکردووە

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا بە تەواوی ئاسمانی ئێران کۆنتڕۆڵکراوە و ئێران ناتوانێت لەوبارەوە هیچ بکات.

وتیشی، وردەوردە تواناکانی ئێران کەمتردەبنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ سەربازێکی ئەمریکیمان لەسەر زەوی جێگیر کردبێت، ئاسمان و ئاوی ئێرانمان کۆنتڕۆڵکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی داهاتووشدا هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکە دەکەین، هەر ئەمڕۆ فڕۆکەی جەنگی و سەربازیی زیاتر دەگەن و هێرشەکانمان بۆسەر ئێران چڕتر دەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەفربارین لە ئەمریکا بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس و پچڕانی کارەبا لە یەک ملیۆنی دیکە

شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین زۆربەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەوهۆیەوە لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا لانیکەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە…
Total
0
Share