بنیامین ناتانیاهۆ: ئەم جەنگە بۆ ئەوەیە هەڕەشەکان لەسەر ئیسرائیل نەهێڵین

بنیامین ناتانیاهۆ رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت هەڕەشەکان لە ئیسرائیل دووربخەینەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە شوێنی تەقینەوەکەی ناوچەی بەیت شیمیش وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئەم جەنگە بۆ ئەوەیە هەڕەشەکان لەسەر ئیسرائیل نەهێڵین، چونکە ئەگەر ئـ.ـێران چـ.ـەکی ئـ.ـەتۆمیی بەدەستبهێنایە دەبووە هەڕەشە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، ئێمە و ئەمریکاش لەپێناو مرۆڤایەتی کاردەکەین.

وتیشی، سوپاسی سەرۆک ترەمپی هاوڕێم دەکەم، کە لەم شەڕەدا لەگەڵمان بەشداربوو، دڵنیایش بە گەلی ئـ.ـێران دەدەین کە لە هەموو دۆخێکدا لەگەڵیان دەبین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share